کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژەی گوشارەکانی ڕژیم بۆ سەر هاووڵاتییانی ناڕازی لە کوردستان

درێژەی گوشارەکانی ڕژیم بۆ سەر هاووڵاتییانی ناڕازی لە کوردستان 1

بەپێی دوایین زانیارییەکان، “نەبی ئومیدی” بەرپرسی بەشی ماڵی زانکۆی ئیلام و هەروەها لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار، لە کاتی تێپەڕاندنی ماوەی بەندکرانەکەی لە زیندانی ناوەندی ئیلامدایە.

ئەو هاووڵاتییە هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە شارەکانی کوردستان و ئێران دژ بە دەسەڵاتی گەندەڵی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە مانگی بەفرانبار، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بە تۆمەتی “پشتیوانی لە خەڵکی مەلکشاهی ئیلام” حوکمی پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری، قەدەغەی چوونە دەرەوە لە وڵات و هەروەها قەدەغەی سەردانی شاری مەلکشاهی ئیلامی بەسەردا سەپێندراوە. لە هەمان کاتدا ناوبراو بە تەواوی لە کارەکەی دەکراوە و ئەگەری هەیە ڕووبەڕووی حوکمی قەزایی قورستر ببێتەوە.