لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگی خەڵکی پارێزگای کرماشان، ڕووبەڕووی گوشاری توندی هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم بوونەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هێرشیان کردووەتەوە سەر کۆمەڵێک لە چالاکانی فەرهەنگی و مەدەنی بە ناوەکانی ” سودابە حەقگو، سورەیا ئەرژەنگی، فەریدە قەهرەمانی، ئەنوشیروان بۆرومەندی، عەلی سادقی، مەنوچەهر ئاقابەیگی، ئیبراهیم خودادادی و خانعەزیز ئیسماعیلی” و سەرەڕای هەڕەشە و گوشار بۆ سەر بنەماڵەکانیان، ژمارەیەک لە کەلوپەلە تایبەتەکانیان دەستی بەسەردا گیراوە. لە هەمان کاتدا هەڕەشەیان لێ کراوە کە پێویستە کۆتایی بە چالاکییەکانیان بهێنن و لە ئەگەری درێژەی چالاکییەکانیاندا، ڕووبەڕووی حوکمی قورسی قەزایی دەبنەوە.
