کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژەی گوشاری ناوەندە قەزاییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر هاووڵاتیان لە کوردستان

درێژەی گوشاری ناوەندە قەزاییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر هاووڵاتیان

بەپێی دوایین زانیارییەکان، هاووڵاتییەکی شاری نەقەدە و یەکێک لە چالاکە سیاسی و کرێکارییەکانی کوردستان، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی قورسی قەزایی بەسەردا سەپێندراوە.

ئەو هاووڵاتییە بە ناویئیبراهیم ڕەحمانپوور، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بە تۆمەتێک کە هێشتا ئاشکرا نەکراوە، حوکمی ٣٨ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە. شایانی باسە کە حوکمی سەپێندراو بە سەر ئەو هاووڵاتییە، پەیوەندیدار بە چالاکییەکانی ناوبراو و بەشداری لە ڕێوەڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکار لە ساڵانی ڕابردوودایە.