کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

درێژەی کۆبوونەوەی کرێكارانی “لوولە سازی” ئەهواز

رۆژی پێنجشەممە 20ی مانگی جۆزەردان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی “لوولە سازی” ئەهواز، سەر لە نوێ لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی خواستەکانیان کۆبوونەوە.

کرێکارانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەر دەم بینای ئوستانداری خوزستان، خواستەکانی خۆیان راگەیاند، کە بریتی بوون لە: درانی سەروەختی حەقدەستەکان، روون کردنەوەی دۆخی شیرکەتەکە، ژیاندنەوەی دوبارەی هێڵەکانی بەرهەم هێنان و گەڕاندنەوەی کرێکاران دەرکراو بۆ سەرکارەکانیان.