بەپێی ڕاپۆرتەکان، ماڵپەڕی “نێتبلاکس” کە بارودۆخی ئینتەرنێت لە جیهاندا چاودێری دەکات، ڕایگەیاندووە کە پاش هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندەکانی کۆماری ئیسلامی، ئێران بۆ ماوەی ١٠٠ کاتژمێرە ئینترنێتی بە تەواوەتی قەدەغە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ململانێکان، ئاستی پەیوەندی بە ئینتەرنێت لە وڵاتدا تەنها نزیکەی لە سەدا یەکی ئاستی ئاسایی ماوەتەوە. نێتبلاکس هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەمە دووهەم جارە لە ئەمساڵدا کە قەدەغەیەکی بەرچاو لەسەر ئینتەرنێت لە ئێران جێبەجێ دەکرێت. بەپێی ئەم ماڵپەڕە، ئەم سنووردارکردنە بەردەوامەی ئینتەرنێت کاریگەرییەکی بەرچاو لەسەر گەیاندنی زانیاری و پەیوەندیی هاووڵاتیان هەبووە.
