کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژەی هەڕەشەکانی ئامریکا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی

درێژەی هەڕەشەکانی ئامریکا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی 1

 

ئەمڕۆ و لە درێژاەی بەرزبوونەوەی ئاستی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئامریکا، “دۆناڵد ترامپ” سەرۆک کۆماری ئامریکا، بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، ئاماژەی بە بەردەوامیی هێرشەکان کرد.

ناوبراو لە وتەکانیدا ڕایگەیاند کە لە ئەگەری هێرشی پێچەوانەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە، هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوەندەکانی کۆماری ئیسلامی چڕتر و بەربڵاوتر دەکەنەوە. هاوکات فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەرتەشی ئامریکا ڕایگەیاندووە کە بۆ وڵامدانەوەی هەرجۆرە هێرشیکی کۆماری ئیسلامی ئامادەن و بە توندترین شێوە ناوەندەکانی حکومەت دەکەنە ئامانج.