کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژەی هێرشە هەواییەکان بۆ سەر شارە جیاوازەکانی ئێران

درێژەی هێرشە هەواییەکان بۆ سەر شارە جیاوازەکانی ئێران 1

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا چەندین ناوچە لە ئێران بوونەتە ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکان و دەنگی تەقینەوە لە هەندێک شار بیستراوە.

بەپێی دوایین هەواڵەکان، ناوچەکانی ڕوبات کەریم و پەرەند لە شاری تاران، شاری کیش، فڕۆکەخانەی شەهری کورد، ئیسفەهان و چەندین شار و ناوچەی دیکە لە ئێران، بە توندی بەر هێرشە هاوبەشەکانی ئامریکا و ئیسرائیل کەوتوون و تەنانەت زیانێکی زۆری ماددی بە هاووڵاتیان گەیشتووە. بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، چەندین کەسایەتی ناسراوی کۆماری ئیسلامی شەوی رابردوو کراونەتە ئامانجی هێرشەکان و زانیارییەکی دیکە لەم بارەیەوە لەبەردەستدا نییە.