کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژەی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ڕژیم

درێژەی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ڕژیم 3

 

ڕۆژی ڕابردوو و لە درێژەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ڕژیم لە شارەکانی ئێران، چەندین شار و ناوچە بە توندی بە ئامانج گیراون و زیانێکی زۆری ماددی و گیانی بە هێزەکانی ڕژیم گەیشتووە.

بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، لە شاری تاران، ناوچەکانی تێهرانسەر، چیتگەر، شارۆچکەی گوڵستان و هەروەها پێگەکانی هەوانیروزی ڕژیم بە چەندین موشەک و بۆمبی سەنگەرشکێن هێرش کراوەتە سەریان. هەروەها لە شاری ئیسفەهان پادگانی ١٥ی خورداد و بنکە موشەکییەکانی ڕژیم لە بەهارستان بە تەواوی لە ناو براون. لە هەمان کاتدا مەخزەنەکانی سووتەمەنی فڕۆکەخانەی ڕژیم لە شاری مەشهەد و هەروەها پێگە سەربازییەکانی ڕژیم لە شاری کەرەج، بە توندی هێرش کراوەتە سەریان و لە ناو براون.