ڕۆژی ڕابردوو، لە درێژەی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، چەندین ناوچەی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونەتە ئامانج و زیانەکانیان بەرچاوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، شەوی ڕابردوو چەندین پێگە و بنکەی سپای پاسداران و هێزە ئەمنییەکان لە شارەکانی بۆکان، سنە، دیواندەرە، مەریوان و مەهاباد کرانە ئامانج، هەروەها لە تاران ناوچەکانی جەنەت ئاوا، بەهار، تاڵەقانی، نارمەک و ئەندەرزگوو و پایگای بەسیجی ئیمام هادی لە سیمونبولیوار بۆردومان کراون و هەشت خاڵی پشکنینی بسیجیش بە ئامانج گیراون. لە هەمان کاتدا کۆمەڵگەی وەرزشی پەناهی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تاران بە سێ هێرشی ئاسمانی وێران کرا و لەنگەرگەی سپای پاسداران لە بەندەری دێر لە بووشێهر زیانی زۆری پێگەیشتووە، هەروەها بنکەی کولتەپەی بۆکان بە تەواوی وێران کراوە و بنکەی ئەرتەشی ڕێژیم لە مەهاباد سێ جار کراوەتە ئامانج.
