کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژەی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ڕژیم لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

درێژەی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ڕژیم 2

شەوی ڕابردوودا چەند ناوچەیەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونەتە ئامانجی هێرشە ئاسمانی و مووشەکییەکان و ئەم هێرشانە لە چەند شوێنێکی سەربازی و ئەمنی تۆمار کراون.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بارەگای سپای پاسداران لە شارستانی سەوڵاوا لە پارێزگای سنە بۆردومان کراوە و هەروەها ناوچەینسارەی دیواندەرە کە ببووە ناوەندی سەرەکیی هێزەکان بە توندی کرایە ئامانج، شایەتحاڵان باس لە تەقینەوە دەکەن و سەرچاوەکان ئاماژە بە کوژران و برینداربوونی هێزەکانی ڕژیم دەکەن، شایانی باسە کە هێزە ئەمنییەکان پاش ڕووداوەکان ناوچەکەیان گەمارۆ داوە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، بەڵام تا ئێستا زانیارییەکی ورد سەبارەت بە ڕادەی زیانەکان بڵاونەکراوەتەوە.