کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژەی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی کۆماری ئیسلامی

درێژەی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی کۆماری

ڕۆژی سێشەممە ١٨ی خاکەلێوە و سەر لە بەیانی چوارشەممە ١٩ی خاەلێوەی ١٤٠٤ی هەتاوی، پێگە سەربازییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، ژمارەیەکی زۆر لە ژێرخانەکان و دامەزراوەکانی بەرهەمهێنانی پترۆشیمی لە لایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بە ئامانج گیران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، شارەکانی مهاباد، کرماشان، تاران، هەمەدان، زەنجان، ماهشەهر، کەرەج، تەورێز، ئیسفەهان و چەندین شاری دیکە، لە ئەنجامی هێرشەکاندا بە چڕی بە ئامانج گیراون و زیاتر لە ١٢ لە سەدی ڕێگاکانی ئاسن لە ناو براون. لە هەمان کاتدا شیرکەتی ئالۆمینیۆمی ئەراک، پاڵاوگەی لاوان، دامەزراوەکانی پترۆشیمی لە ماهشەهر، بەندەری ئیمامی خوزستان و فەجر، لە چەندین هێرشی ئاسماندیدا بە ئامانج گیراون و زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە. شایانی باسە کە سەرەڕای ئاگربەستێکی کاتی بۆ ماوەی دوو هەفتە، لە هەندێک شوێن هێشتا هێرشەکان بەردەوامە و ئەگەری درێژەدانیان لە ئارادایە.