کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژەی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ڕژیم لە ئێران و کوردستان

درێژەی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ڕژیم 4

بەپێی ڕاپۆرتەکان، پێگەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە چەندین شار و شارۆچکەی ئێران و کوردستان، لە لایەن هێزە ئاسمانییەکانی ئەرتەشی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بە توندی بە ئامانج گیراون.

بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، لە شارەکانی تاران، شیراز، ورمێ، کرماشان، تەورێز و چەندین شار و شارۆچکەی دیکە، سەرەڕای هێرشی توندی ئاسمانی بۆ سەر پێگە سەربازییەکان و فڕۆکەخانەکانی ڕژیم، شوێنی مانەوەی کۆمەڵێکی زۆر لە بەرپرسانی ڕژیم لە ناوچەکانی نیشتەجێبوونی هاووڵاتی مەدەنی بە ئامانج گیراون. لە هەمان کاتدا هەندێک ڕاپۆرت ئاماژە بە دابەزینی بەرچاوی هێزی سەربازی و مووشەکی کۆماری ئیسلامی دەکەن.