کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژەی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ناوەند و پێگە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی لە چەند شاری ئێران

درێژەی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ناوەند و بنکە سەربازییەکانی ڕژی 1

 

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ناوەند و بنکە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی لە چەند شاری ئێران هێشتا بەردەوامە و ژمارەیەک لە پێگەکانی ڕژیم لە ئەم هێرشانەدا کراونەتە ئامانج.

بەپێی زانیارییەکان، لە تاران دانیشتوان باس لە بیستنی دەنگی تەقینەوە و فڕینی فڕۆکە جەنگییەکان لە بەشێک لە ئاسمانی ڕۆژهەڵاتی پایتەخت دەکەن و هەندێک ناوچە لە ئەفسەریە تا پیروزی بەر بۆمباران کەوتووە. هەروەها بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوەندە سەربازییەکان و بنکەکانی سپای پاسداران لە شاری تەورێز و هەروەها هەندێک ناوەندی هێزی ئینتزامی لە ناوچەی ماراڵان کرانە ئامانج. هەروەها لە ئیسفەهان کۆگای مووشەکەکانی «قادر» و هەندێک ناوەندی پەیوەندیدار بە ژێرخانە سەربازییەکان بەر هێرش کەوتوون. هەروەها لە کرماشان ناوەندە پەیوەندیدارەکان بە سپای «نەبی ئەکرەم» و هەندێک پێگەی سەربازی لە دەوروبەری شار بۆمباران کراون.