کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژەی هێرشە ئاسمانی و مووشەکییەکان بۆ سەر ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان

درێژەی هێرشە ئاسمانی و مووشەکییەکان بۆ سەر ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، هێرشە ئاسمانی و مووشەکییەکان بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و ژمارەیەکی زۆر لە پێگە سەربازییەکان کرانە ئامانج.

بەپێی زانیارییەکان، هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکی وردی هەواڵگریدا، پتر لە ٢٠٠ پیگەی سەربازی لە ناوچە جیاوازەکان کرانە ئامانج کە لە نێوانیاندا کۆگاکانی مووشەکی بالیستیک، سەکۆکانی هاویشتنی درۆن و سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بوونیان هەیە. هەروەها لە هێرشێکی جیاوازدا، پێنج کەس لە هێزەکانی سەر بە حکوومەتی ئێران لە ناوچەی ڕۆژئاوای وڵات کوژران. لە هەمان کاتدا، هێرشەکان بۆ سەر تاران و ناوچەکانی دیکە وەک میهرئاباد، تێهرانسەر و نارمەکی تاران بەرەوامن و چەندین تەقینەوەی بەهێز تۆمار کراون. لە لایەکی دیکەوە، هێرش بۆ سەر بنکەیەکی بەسیج و هەروەها بە ئامانجگرتنی شوێنی کۆبوونەوەی فەرماندەکانی هەنگی مەرزی لە سنە ڕاپۆرت کراوە. هاوکات لە شاری پیرانشار، لانیکەم ١٠ ئەندامی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی کوژراون و چەند کەسی دیکەش بریندار بوون. بەپێی دوایین هەواڵەکان، لە لایەن ئەرتەشی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە لەنگەرگەکانی کۆماری ئیسلامی لە دەریای خەزەر هێرش کراوەتە سەریان کە بە هۆیەوە سێ کەشتی جەنگی لە ئاگردا سووتاون و چەندین کەشتی دیکەش زیانی بەرچاویان پێ گەیشتووە.