کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژەی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر چەند ئامانجێکی سەربازی لە شارە جیاوازەکانی ئێران

درێژەی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر چەند ئامانجێکی سەربازی لە شارە

 

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، چەندین هێرشی ئاسمانی و مووشەکی بۆ سەر ئامانجە سەربازی و ئەمنییەکان لە شارە جیاوازەکانی ئێران تۆمار کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتە مەیدانییەکان، لە ناوچە جیاوازەکانی تاران وەک نیاوەران، مەجیدیە، شەهرەکی غەرب و شەقامی تاڵەقانی تەقینەوە تۆمار کراوە. هەروەها بەپێی ڕاپۆرتەکان پادگانی هێزی هەوایی خەزرایی، بنکەی بەسیجی “زەفەر ١٤٩” و هەندێک دامەزراوەی ئەمنی بوونەتە ئامانج. لە هەمان کاتدا لە شاری شیراز ستادی فەرماندەیی هێزی ئینتیزامی هێرش کراوەتە سەری و لە باشووری وڵاتیش شارەکانی خوڕەمشەهر، بەندەر عەباس و بووشێهر بوون بە ئامانج. بەپێی هەندێک ڕاپۆرت، لە نزیک فڕۆکەخانەی میهرئاباد فرۆکەی تایەبت بە گواستنەوەی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی کراوەتە ئامانج و بە تەواوی تێکشکاوە.