ڕۆژی ڕابردوو و لە درێژەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ڕژیم لە شارە جیاوازەکانی ئێران و کوردستان، سەرەڕای لە ناوچوونی چەندین ناوەندی سەربازی، کۆگاکانی چەکوچۆڵی ڕژیم بە ئامانج گیراون.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، پێگەکانی کۆماری ئیسلامی لە شارەکانی ئاودانان، بانە، تاران، ئیسفەهان، شیراز، سیریک، پاکدەشت و چەندین شاری دیکە، لە ئۆپەراسیۆنە هەواییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا بە توندی کرانە ئامانج و زیانێکی زۆری ماددی و گیانی بەر هێزەکانی ڕژیم گەیشتووە. لە هەمان کاتدا وزەخانە و دامەزراوەی ئەتۆمی پارچین لە پاکدشت، کۆگایەکی تایبەتی ڕژیم لە ئیسفەهان، بە چەندین بۆمبی سەنگەرشکێن کراوەتە ئامانج و زیانێکی بەرچاویان بەرکەوتووە.
