کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژەی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ناوەند و بنکە سەربازییەکانی ڕژیم لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

درێژەی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ناوەند و بنکە سەربازییەکانی ڕژی

 

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە درێژەی هێرشە هاوبەشەکان بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی، ژمارەیەک لە ناوەند و بنکەکانی ڕژیم لە چەند شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرانە ئامانج و تەقینەوەکان لە چەند ناوچەیەکی ئەم شارانە تۆمار کراوە.

بەپێی زانیارییەکان، لە سنە چەند ناوەندێکی پەیوەندیدار بە هێزە ئەمنی و ئینتزامییەکان لە ناوچەی تەکیە و چەمەن، سەعدی و بەهاران کەوتوونەتە بەر هێرش. هەروەها لە سەقز مووشەکەکان لە دەوروبەری نەخۆشخانەی شەفا و ناوچەی دوخانیات کەوتوونەتە خوارەوە و چەند ناوەندێکی هێزی ئینتزامی کراونەتە ئامانج. هاوکات لە مەهاباد بەپێی ڕاپۆرتەکان، کەڵانتەری ١١ لە شەقامی تاڵەقانی و بنکەی یەکەیەکی هێزی ئینتزامی بەر هێرش کەوتوون. هەروەها لە بوکان، بانە، مریوان، پاوە و سەردەشت ناوەندە پەیوەندیدارەکان بە سپای پاسداران و دەزگاکانی ئیتلاعات هێرش کراوەتە سەریان و ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی حکومەت زیانیان بەر کەوتووە. سەرچاوە ناوخۆییەکان دەڵێن دوای ئەم ڕووداوانە هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە دەوروبەری شوێنەکان بڵاو بوونەتەوە و هێندێک لە ڕێگاکانیش بۆ ماوەیەک داخراون.