کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژەی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ناوەندە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی لە چەند شاری ئێران

درێژەی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ناوەندە سەربازییەکانی کۆماری ئی

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ناوەند و پێگە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی لە چەند شاری ئێران هێشتا بەردەوامە و زیانێکی بەرچاو بە ژێرخانەکانی ڕژیم گەیشتووە.

بەپێی زانیارییەکان، لە تاران دانیشتوان باس لە بیستنی دەنگی فڕینی فڕۆکە جەنگییەکان و تەقینەوەی بەهێز لە بەشێک لە ڕۆژهەڵاتی پایتەخت دەکەن و ناوچەیەک لە ئەفسەریە تا پیروزی بەر بۆمباران کەوتووە. هەروەها باس لەوە دەکرێت کە چەند ناوەندێکی سەربازی و پەیوەندیدار بە هێزەکانی سیستەمی بەرگری هەوایی و فەرماندەیی لە ڕۆژهەڵاتی تاران کرانە ئامانج، لەوانە ناوەندەکانی لۆجستیک لە قەسری فیرووزە، تیپی ئەمیرولموئمنین و پادگانی کولاهدووز و دۆشان‌تەپە. لە هەمان کاتدا بەپێی هەواڵەکان، ناوەندە پەیوەندیدارەکان بە سپای پاسداران لە شاری تەورێز و هەروەها بنکەی هێزی ئینتزامی مارالان بەر هێرش کەوتوون. هەروەها بەپێی ڕاپۆرتەکان لە ئیسفەهان کۆگای مووشەکەکانی «قادر» کرایە ئامانج و لە کرماشانیش مەیدانی نەوت و بنکەی سپای «نەبی ئەکرەم» بۆمباران کراوە.