ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕەشەمە، هێرشە ئاسمانییەکانی هێزەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر هەندێک ناوچەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوام بوون و چەند شوێنێکی سەربازی و ئەمنی سەر بە سپای پاسداران کرانە ئامانج.
بەپێی زانیارییەکان، لە شاری سنە کەمپێکی هێزەکانی ڕژیم لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومان کرا، هەروەها لە کرماشان کێڵگەی نەوتی ناوچەکە و ناوچەی حافزییە بە چەند مووشەکێک کراوەتە ئامانج و دەنگی تەقینەوەی بەهێز لەو ناوچەیە بیستراوە. سەرچاوە ناوخۆییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە دەوروبەری ئەم ناوچانە چەند ناوەندی گرنگی سەربازی و ئەمنی هەن، لەوانە بارەگای سپای پاسداران و ناوەندەکانی ئیتلاعات، کە لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا زیانیان پێگەیشتووە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی سەبارەت بە قوربانیان بڵاونەکراوەتەوە.
