کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژەی هێرشەکان بۆ سەر تاران و بەئامانجگرتنی چەند ناوچەیەکی پایتەخت

درێژەی هێرشەکان بۆ سەر تاران و بە ئامانجگرتنی چەند ناوچەیەکی پای

 

ڕۆژی دووشەممە ٣ی خاکەلێوە، شەپۆلێکی نوێی هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر تاران دەستی پێکرد و هاوکات چەند ناوچەیەکی جیاواز لە پایتەخت بوون بە ئامانج.

بەپێی زانیارییەکان، سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە چەند شوێنێکی تاران، لەوانە باشووری ڕۆژهەڵاتی شار، چالاک کراوە. هاوکات، وێنە و ویدیۆی بڵاوکراوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نیشان دەدەن کە بینایەکی سەر بە وەزارەتی بەرگری لە گەڕەکی “سەیاد شیرازی” لە باکووری ڕۆژهەڵاتی تاران کراوەتە ئامانج. لەم پەیوەندیدا، سەرۆک وەزیرانی ئاڵمان ڕایگەیاندووە کە لە گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، نیگەرانیی خۆی سەبارەت بە هێرش بۆ سەر ژێرخانەکانی وزەی ئێران دەربڕیوە و پشتیوانی لە دواخستنی ئەم هێرشانە کردووە.