ڕۆژی ڕابردوو، لە درێژەی هێرشە ئاسمانی و مووشەکییەکاندا، چەندین بنکەی سەربازی و ماڵی بەرپرسان کرانە ئامانج و ژمارەیەک لە بەرپرسان کوژراون.
بەپێی زانیارییەکان، دامەزراوە نەوتییەکانی عەسەلوویە بە هێرشێکی مووشەکی کراونەتە ئامانج و فازەکانی سێیەم، چوارەم، پێنجەم و شەشەم زیانیان پێگەیشتووە، هەروەها فەرمانداری عەسەلوویە پشتڕاستی کردووەتەوە کە چەند فاز لە پارسی جنوبی بە ئەنقەست لە کار خراون بۆ ئەوەی ڕێگری لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی زیانەکان بکرێت. لە هەمان کاتدا، لە شاری لار ئامبوڵانسێک کە هەڵگری هێزە ئەمنییەکان بوو، بە درۆن کرایە ئامانج و سەرنشینەکانی دەستبەجێ کوژراون. هەروەها بنکەیەکی پۆلیس لە شەقامی کەریمخانی زەند لە تاران بە هۆی هێرشەکانەوە بە تەواوی ڕووخاوە. لە لایەکی دیکەوە، ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە لە ئەنجامی هێرشەکاندا ئیسماعیل خەتیب، وەزیری ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی، لە تاران کوژراوە، بەڵام تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە ناوەندە هەواڵنێرییەکانی ڕژیم پشتڕاستیان نەکردووەتەوە.
