بەیانی پێنجشەممە ٩ی ڕەزبەر، بۆ جارێکی دیکە کەمپی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بە ئامانج گیرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، کەمپی ئازادی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کۆیەی باشووری کوردستان، لە ڕێگەی چەند درۆنی ئینتحارییەوە بە ئامانج گیراوە و بە هۆیەوە زیانی ماددی بەر ئەو شوێنە کەوتووە. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، لە ئەنجامی هێرشەکەدا، هیچ زیانێکی گیانی بەر ئەو حیزبە نەکەوتووە.
