کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژەی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر هەرێمی کوردستان

درێژەی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر هەرێمی کوردستان 2

بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، هەوڵێری هەرێمی کوردستان شەوی ڕابردوو کەوتووەتە بەر هێرشی چڕی مووشەکی و درۆنی کۆماری ئیسلامییەوە.

بەپێی دوایین هەواڵە، زۆربەی درۆن و مووشەکەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە هێرشەکەدا، لە لایەن سیستەمی بەرگری هاوپەیمانانەوە تێکشکێندراوە، بەڵام بە هۆی کەوتنە خوارەوەی پارچەکانیان، زیانی ماددی بەر ناوچە مەدەنییەکان گەیشتوون. شایانی باسە کە لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرەشکانی ئەمریکا بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئێران، شارەکانی هەرێمی کوردستان بە دەیان جار کەوتووەتە بەر پەلاماری مووشەکی و درۆنی سپای پاسدارانی ڕژیمەوە و بە هۆیەوە چەندین هاووڵاتی و پێشمەگەر بە سەختی بریندار یان گیانیان بەختکردووە.