کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژەی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئیدانەی لە لایەن پارێزگای سلێمانییەوە

درێژەی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان 3

بەپێیدوایین ڕاپۆرتەکان، لە ئەنجامی هێرشی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کەمپی بنەماڵەکانی حیزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە سورداش، دوو ئەندامی ئەو حیزبە برینداربوون.

هاوکات لەگەڵ هێرشە مووشەکییەکانی سپای پاسدارانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر پێگەکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوچەی تاسڵوجەی سلێمانی لە لایەن ڕژیمەوە بە ئامانج گیراوە و ئاگرێکی گەورە لە ناوچەکە کەوتووەتەوە. لەم پەیوەندییەدا پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشانەی بۆ سەر شاری سلێمانی و هەرێمیکوردستان کرد، و دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان و حکوومەتی خۆجێیی سلێمانی، بێلایەنە و بەشێک نین لەو شەڕەی کە بەرۆکی ناوچەکەی گرتووە.