کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژەی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

درێژەی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی

بەپێی دوایین هەواڵەکان، بنکە و بارەگاکانی حیزبی پارتی ئازادی کوردستان بە چەندین درۆنی ئینتحاری کراوەتە ئامانج.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، بارەگاکان و کەمپی بنەماڵەکانی حیزبی پارتی ئازادی کوردستان لە سنووری دێگەڵە بە سێ درۆنی ئینتحاری لە لایەن میلیشیاکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە کراوەتە ئامانج و بە هۆیەوە زیانێکی زۆری ماددی بەر بارەگاکانی ئەو حیزبە کەوتووە. شایانی باسە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕێژەی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کەمپ و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە.