کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژەی هێرشەکانی  ڕژیمی  کۆماری ئیسلامی  بۆ سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی  کوردستان

درێژەی هێرشەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی 3

شەوی ڕابردوو،  بنکە و بارەگاکانی حیزبی  کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی  کوردستانی ئێران، بە دوو موشەکی بالستیکی  هێرش  کراوەتە سەری.

بەپێ دوایین زانیارییەکان،  بنکە و بارەگاکانی ئەو حیزبە لە ناوچەی ئالانە بە ئامانج  گیراوە و لە ئەنجامی ئەو  هێرشانەدا، زیانێکی  گیانی بەر  هێزەکانی  ئەو  حیزبە نەکەوتووە. شایانی باسە کە  لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ  سەر پێگەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، تاکوو ئێستا بە لانیکەم بە 82  موشەک و درۆنی ئینتحاری پێگەکانی ئەو حیزبە بە  ئامانج  گیراوە و چەندین کەس گیانیان بەختکردووە یان بە سەختی بریندار بوون.