کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژەی هێرشەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

درێژەی هێرشەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی 1

 

شەوی هەینی ١٨ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، بارەگاکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، لە لایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە هێرش کراوەتە سەری.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بارەگاکانی ئەو حیزبە لە ناوچەی بالیسان، بە چەندین درۆنی ئینتحاری لە لایەن سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامییەوە بە ئامانج گراوە. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، بە هۆی هێرشەکانەوە زیانێکی گیانی بەر هێزەکانی ئەو حیزبە نەکەوتووە، بەڵام زیانێکی زۆری ماددی بەر شوێنی مانەوەیان کەوتووە.