بەیانی ڕۆژی هەینی ٤ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، کەمپی بنەماڵەکانی حیزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە سورداش، بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بە ئامانج گیراوە.
بەپێی دواییه هەواڵەکان، ئەم هێرشە بە بەکارهێنانی درۆنێکی کوادکوپتەر ئەنجام دراوە و زیانێکی ماددی و گیانی بە دوای خۆیدا نەهیناوە. شایانی باسە کە ئەمە دووهەمین هێرشی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و میلیشیاکانیە بۆ سەر کەمپ و بارەگاکانی ئەو حیزبە لە ماوەی دوو ڕۆژدا و بە هۆیەوە زیانێکی زۆری ماددی بەر کەمپەکە کەوتووە.
