کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی ئێران

درێژەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی ئێران

ڕۆژی ڕابردوو، هێرشە سەربازییەکان لە ناوچە جیاوازەکانی ئێران بەردەوام بوون و ڕێژەی قوربانیانی مەدەنی بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە

بەپێی دوایین زانیارییەکان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێر رابردوودا لانیکەم ٢٠٦ هێرش لە ١١٢ ڕووداودا لە ١٥ پارێزگا تۆمار کراون کە بوونەتە هۆی کوژران و برینداربوونی چەندین کەس. بە گیانلەدەستدانی منداڵێکی تر بەهۆی ئەو هێرشانەوە، ڕێژەی منداڵانی قوربانی گەیشتووەتە نزیکەی ١٥ لە سەد. هەروەها ئامارە گشتییەکان لە ٩ی ڕەشەمە تا ٢ی خاکەلێوە نیشان دەدەن کە لانیکەم ١٤٠٧ کەسی مەدەنی، لەوانە ٢١٤ منداڵ، گیانیان لەدەستداوە. لە هەمان کاتدا ١١٦٧ کەس لە هێزە سەربازییەکان کوژراون و ٦٥٧ کەسی دیکە لە کوژراوان، هێشتا ناسنامەیان ئاشکرا نەکراوە