کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژەی هێرشەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان

درێژەی هێرشەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان 1

ڕۆژی ڕابردوو و لە درێژەی بەرزبوونەوەی ڕێژەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، هێرشەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی حیزبوڵڵا لە باشووری لوبنان درێژەی پێدرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، چەندین پێگەی حیزبوڵڵای لوبنان لە لایەن فڕۆکەکانی ئەرتەشی ئیسرائیلەوە بە توندی بومباردمان کراون و هەروەها بە شێوەیەکی بەرچاو هێزەکانی ئیسرائیل لە باشووری لوبناندا پێشڕەویان کردووە. لە هەمان کاتدا، فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کردووە کە حیزبوڵڵای لوبنان ئاگربەستەکەی هەڵوەشاندووەتەوە و تا کاتی لە ناوبردنی ئەو گروپە تیرۆریستییە درێژەی بە هێرشەکانیان دەدەن.