کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و سوریە

درێژەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و سوریە 1

رۆژی پەنجشەممە ١٢ی رەزبەری ١٤٠٣، ئەرتەشی ئیسرائیل هێرشی کردە سەر لازقیە لە سووریە و گەڕەکی زاحیە لە باشووری بەیرووت و به‌وهۆیه‌وه‌ چەندین کەس کوژران و بریندار بوون.

ئاژانسی فرانس پرێس بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی نزیک لە حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند، سوپای ئیسرائیل ١١ جار لەسەر یەک بارەگاکانی ئەو گرووپەی لە باشووری بەیرووتی پایتەختی لوبنان کردۆتە ئامانج، لە ئاکامی ئەم هێرشانەدا مەحموود یونس ئەنیسی، بەرپرسێکی باڵای حیزبوڵڵا و یەکێک لە بەرپرسانی پڕۆژەی بەرهەمهێنانی مووشەک کوژرا و دەنگۆی کوژرانی هاشم سەفیەدین جێنشینی حەسەن نەسروڵڵا و سەرکردەی نوێی حیزبوڵڵا بڵاو بووەتەوە. ڕۆژی ڕابردوو، وەزیری تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند، لە 8ی ئۆکتوبری ساڵی ڕابردووەوە تا به‌ ئه‌مڕۆ، ١٩٧٤ کەس کە لەوانە ١٢٧ منداڵ لە هێرشەکانی ئیسرائیل دا کوژراون. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا، ١٨ فه‌له‌ستینی به‌هۆی بۆردوومانی ئۆردووگای تۆلكه‌ره‌م له‌ كه‌رانه‌ی باخته‌ری كوژراون.