کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

درێژەی ناڕەزایەتی کرێکارانی مەعدەنی مەنووجان

ادامه اعتراض کارگران معدن در کرمان

کرێکارانی مەعدەنی ئاسمینۆنی مەنووجان، رۆژی شەممە 1ی جۆزەردان، لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی داواکارییەکانیان، درێژەیان بە کۆبوونەوەکانیان دا.

شیرکەتی مەعدەنەکانی ئاسمینۆنی مەنووجان، لە دەسپێکی ساڵی 1400ی هەتاوی داخراو بە هۆیەوە زیاد لە 12 هەزار کرێکار، بێکار کران. کرێکاران بە داخرانی مەعدەنەکەو دواخرانی حەقدەستەکان ناڕازین و خوازیاری کرانەوە و گەڕانەوە بۆ سەر کارەکانیانن. کاربەدەستانی رژیم بە فریو و هەڕەشە و بەڵێنی بێ بنەما لە هەوڵی پاشەکشەی کرێکاران دابوون، بەڵام ناڕەزایەتی کرێکاران زیاتر پەرەی سەندووە و لە چەند رۆژی رابردوو بنەماڵەکانیشیان بە مانگرتن و کۆبوونەوەکانەوە پەیوەست بوون.