کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

درێژەی ناڕەزایەتی خانەنشینکراوانی “ئێران ئەیر”

تداوم تجمع کارکنان بازنشسته ایران‌ ایر 2

رۆژی چوارشەممە 5ی مانگی جۆزەردان، کۆمەلێک لە خانەنشینکراوانی “ئێران ئەیر” لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی داخوازییەکانیان کۆبوونەوە.

کارمەندانی خانەنشین کراوی “ئێران ئەیر” بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای شیرکەتی “ئێران ئەیر”، ناڕەزایەتی خۆیان بە کەمتەرخەمی بەرپرسان و گوێ لێخەواندنیان لە ئاست داواکارییەکانیان، دەربرێ.

ناڕەزایەتی موعەلیمانی “خەرید خەدەماتی” لە شاهروود

رۆژی چوارشەممە 5ی مانگی جۆزەردان، کۆمەلێک لە موعەلیمانی “خەرید خەدەماتی” لە ناڕەزایەتی بە کەمتەر خەمی بەرپرسان، لە وڵام بە داخوازییەکانیان کۆبوونەوە.

موعەلیمانی “خەرید خەدەماتی” شاهروود بە کوبوونەوە لە بەرامبەر ئافیسی نوێنەرایەتی مەجلسی رژیم لەو شارە، خوازیاری روون بوونەوەی باروودۆخی دامەزارنیان و زیاد کردنی ئاستی حەقدەستەکان بوون. موعەلیمان هەروەها بە کەمتەرخەمی و بایەخ نەدانی بەرپرسان بە داواکارییەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.