بەیانی ڕۆژی شەممە 4ی مانگی گوڵان، خەڵکی “قەلعە بیدی” زاهیدان لە ناڕەزایەتی بە کوشتنی “سوختبەران، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان پێکهێنا.
مەئمورانی سپای پاسداران، بە هێرش کردنە سەر کۆبوونەوەکەو ڕاودوونان و دەسبەسەر کردنی چەند کەسێکی بەشدار لە ناڕەزایەتییە کەدا، هەوڵی بڵاوە پێکردنی بەشداربوانیان دا. جێگەی وەبیر هێنانەوەیە کە لە 4ی مانگی ڕەشمەی ساڵی پار، مەئمورانی حکومەتی بە هێرش کردنە سەر “سوختبەران”ی بەلوچستان، دەیان کەسیان لێ کوشتن. ئەم کوشتارەی ڕژیم ناڕەزایەتی بەرێنی لێکەوتەوە کە ئێستاش بە شێوازی جۆراوجۆر بەردەوامە.