سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە 14ی مانگی خاکەلێوە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی بەشی “دژە ئافاتی” حەوت تەپە بۆ چەندەمین ڕۆژی بەردەوام بە گردبوونەوە، خوازیاری پێڕاگەیشتنی داواکارییەکانیان بوون.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، کرێکاران بە نیسبەت کەم کردنەوەی ماوەی گرێبەستەکان و دەرکردن و بێکارکردنی هاوکارەکانیان ناڕازین. شایانی باسە، ئەم کۆبوونەوانە ماوەی حەفتەیەکە درێژەی هەیەو کرێکاران ناڕازی جەختیشیان کردووەتەوە تا پێراگەیشتنی داواکارییەکانیان بەردەوام دەبن لە ناڕەزایەتی دهربڕین.