کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژەی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی دژبه‌ كۆماری ئیسلامی له‌ چه‌ند شاری ئێران

درێژەی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی دژبه‌ كۆماری ئیسلامی له‌ چه‌ند شاری ئێران

 

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی ڕێبه‌ندان، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ لە شارە جیاجیاکانی ئێران دژبه‌ كۆماری ئیسلامی چالاكیان ئه‌نجام دا و به‌ وتنەوەی دروشم، ڕێپێوان و سووتاندنی هێما حکوومەتیه‌كان، توڕەیی خۆیان لە ئاست سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم نیشاندا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێوارەی چوارشەممە خۆپیشاندەران لە گەڕەکەکانی باغری، نەرمەک و پیرۆزی تاران لە باڵەخانەکانەوە دژبه‌ ڕژیمی ئیسلامی دروشمیان بەرز کردۆتەوە. لە هەندێک گەڕەکی مەشهەد، خەڵکی ناڕازی دروشمی “مەرگ بۆ دیکتاتۆر”یان وته‌وه‌، هه‌روه‌ها لە جەهانشاری کەرەج، لاوانی شۆڕشگێڕ به‌نێر و وێنه‌كانی حكوومه‌تیان سووتاند و لاوانی شۆڕشگێڕ له‌ شاری سنه‌ به‌ ئاگردانی لاستیك شه‌قامه‌كانیان داخست و له‌ شارۆچكه‌ی به‌هاران، خه‌ڵك دژبه‌ به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان به‌رز كرده‌وه و له‌ به‌نده‌رعه‌باس خه‌ڵكی ناڕازی به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی شار خۆپێشاندانیان كرد.