کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژەی مانگرتن و کۆبوونەوەی کرێکارانی شارەداری “کوت عەبدوڵا”

ادامه اعتصاب و تجمع کارگران شهرداری کوت عبدالله

رۆژی سێشەممە 18ی مانگی جۆزەردان، کرێکارانی شارەداری “کوت عەبدوڵا” بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر دادگای شاری کاروون، درێژەیان بە مانگرتنەکەیان دا.

بۆ حەفتەیەک دەچێ کرێکارانی شارەداری “کوت عەبدوڵا” لە پێناو گەیشتن بە خواستەکانیان دەستیان لە کار کێشاوەتەوە و مانیان گرتووە. کرێکارانی شارەداری “کوت عەبدوڵا” چەندین مانگ حەقدەستی دواخراویان هەیە و زۆر مافی سەرەتایی دیکەشیان لێ زەوت کراوە. هەروەها 9 کەس لە هاوکارەکانیان، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی رژیمەوە بە بیانووی بەشداری لە ناڕەزایەتی و کۆبوونەوە دا دەسبەسەر کراون و هێشتا لە زیندان دان. کرێکاران مانگرتوو خوازیاری پێڕاگەیشتن بە مافە سەرەتاییەکانی خۆیان و ئازادی بێ شەرت و مەرجی هاوکارەکانیانن.