کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

درێژەی مانگرتنی کرێکارانی سیمانی “جۆین”

تداوم اعتصاب کارگران سیمان جوین

رۆژی چوارشەممە 22ی مانگی گوڵان، کرێکارانی سیمانی “جوێن” هەڵکەوتوو لە ئوستانی خۆراسانی رەزەوەی، بۆ چەندمین رۆژی بەردەوام درێژەیان بە مانگرتنەکەیان دا.

کرێکارانی مانگرتووی سیمانی “جوێن” خوازیاری بە کردەوە دەرهێنانی گەڵالەی “ریزبەندییە پیشەییەکانن” و تا ئێستا چەندین جار بۆ  پێڕاگەیشتنی ئەم خواستەیان لە رێگای جۆراوجۆرەوە هەوڵییان داوە. بەڵام تا ئێستا نە تەنیا وڵامی داواکارییەکانیان نەدراوەتەوە، بەڵکوو نوێنەرانیشیان لە کار دەرکراون. مانگرتنی ئەمجارەی کرێکارانی سیمانی جوێن هاوکاتە لە گەڵ داواکاریان بۆ گەڕاندنەوەی نوێنەرانیان بە سەر کار.