رۆژی چوارشەممە 22ی مانگی گوڵان، کرێکارانی گرێبەستی شارەداری قوروە، لە ناڕەزایەتی بە هەڵاواردن و پێڕانەگەیشتنی داواکارییەکانیان، درێژەیان بە مانگرتنەکەیان دا.
کرێکارانی گرێبەستی شارەداری قوروە خوازیاری، لابردنی هەڵاواردن لە سەر ئاستی حەقدەستەکان و بە کردەوە دەرهێنانی گەڵاڵەی یەکسان کردنی حەقدەستەکانن. کرێکارانی ناڕازی هەروەها داواکاری گۆڕینی باروودۆخی دامەزرانیان لە گرێبەستێوە بۆ رەسمین.