مریەم مێهرابی، موعلیمی بەندکراو لە زیندانی دەوڵەت ئابادی ئیسفەهان، زیاتر له ٢٠ ڕۆژه وەک ناڕەزایەتیی بەرامبەر بەو سزایەی کە لە دژی دەرچووە، مانی له خواردن گرتووە.
سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک له بنەماڵەی مریەم مێهرابی خوشکی مەحمود مێهرابی زیندانی سیاسی مه‌حكووم به ئێعدام، ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتڕاست کردووەتەوە و ڕایگەیاندووه كه مریه‌م مێهرابی، له 15ی پووشپەڕەوه وەک ناڕەزایەتیی بەو سزایەی کە له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئیسفەهانه‌وه لە دژی دەرچووە، مانی له خواردن گرتووه. ناوبراو بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسیدا ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونی كراوه و دوو هەفتە لەمەوبەر بۆ به‌ندی گشتی زیندانی ده‌وڵه‌ت ئاباد گواستراوەتەوە.