ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی به‌شی دەفعی ئافه‌تی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په، بۆ پازده‌هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، ده‌ستیان دایه مانگرتن وله نێو شیركت كۆبوونه‌ویه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، پتر له ١٦٠ كرێكاری به‌شی ده‌فعی ئافه‌تی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په، به هۆی وەرزی بوونی پیشه‌كه‌یان و نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كاری، خوازیاری به‌ستنی گرێبەستی یه‌ك ساڵه‌ن. كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاند: چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان هەیە و تا گه‌یشتن به خواستەکانیان درێژە بە ناڕەزایەتی و کۆبوونەوەکانیان دەدەن.