کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

درێژەی قەیرانی ئابووری و پەرەسەندنی خەباتی کرێکاران لە چێن

بەپێی نوێترین هەواڵی هەواڵنێریەکان بەشوێن ڕاگیرانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە بازاڕەکانی چین بۆ دووهەمین جار لە ماوەی حفتەیەکدا، شاخسی سەهامی بازاڕە گەورەکانی بۆرس لە دنیادا توشی دابەزینی توند هاتن. ئەم بازاڕانە لە ماوەی تەنیا یەک حەفتەدا ٢ تڕلیۆن و سێسەد ملیۆن دۆلار لە ئەرزشی سەهامی خۆیان لەدەست دا. ئەم رێژەیە لە دابەزین لە دوو دەیەی ڕابردودا بێ وێنە بووە. یەکێک لە سەرمایە گوزارە مێلیاردرەکان ئەم بارودۆخەی بەرابەر لەگەڵ قەیراندا لێکدایەوە و هۆشداری دا کە ئەگەر ئاڕاستەکانی ئێستای نێو ئابووری دنیا درێژەی هەبێت جیهان لە ساڵی ٢٠١٦ دا شاهیدی قەیرانێکی هاوشێوەی ساڵی ٢٠٠٨ دەبێت.چین کە قەرار بوو ماتۆڕی جوڵێنەری باشتر بوونی ئابووری لە ئاستی دنیادا بێت بە دابەزین لە ڕێژەی گەشەدا بەرەو روویە. ئەم گەشەیە کە پێشتر دوو ڕەقەمی بوو ئێستا بەشێوەی ڕەسمی ٧ لەسەد ڕاگەیەنراوە. کارناسان دەڵێن کە حکومەتی چین ڕاستیەکان ڕاناگەیەنێت. ئەوان لە ئاکامی توێژینەی خۆیاندا بەم ئاکامە گەیشتون کە گەشەی ئابووری چین ٤ لەسەدە. ئەمەش بۆتە هۆی هەڵاتنی سەرمایەکان لە چین و دروست بوونی ناسەقامگیری لە بازاڕەکانی بۆرسی دنیادا و لە وانە لە بازاڕەکانی بۆرسی وال ئیستریت لە ئامریکا. دابەزینی ئاستی گەشە، کە زیاتر پیشەسازی ئاسنی خستوەتە ژێر گاریگەری خۆیەوە، بۆتە هۆی هاتنە خواری زۆری ئاستی کڕینی مەوادی ئەوەڵیەی وەک شوشە، سیمان، سوتەمەنی، مس، ئالومینیوم و ئاسن و خاوەنانی ئەم کان و مادانەی توشی قەیران کردوە. بە سرنجدان بە نەقشی گەورەی ئابووری چین لە بازاڕی جیهانیدا فاینانشیال تایمز نووسی:’ لەرزە لە بازاڕەکانی چیندا بۆتە هۆی لەرەزە لە بازارەکانی دنیادا.” 111111111111111
نەفرۆشرانی بەرهەمی پیشە سازیە گەورە و چکۆلەکانی چین و هەڵاتنی سەرمایەکان بۆتەهۆی داخرانی زۆرێک لە کارخانە و کانەکان و بێکار بوونی بە سەدان هەزار لە کرێکاران. لە ئاکامی ئەم بارودۆخەدا خەباتی کرێکارانی بەشی پیشەسازی چین رووی لە زیاد بوون کردوە. لە ساڵی ڕابردودا ٧٠ کارخانە لە ئوستانەکانی کەنار دەریایی و باشوری کوانگ دونگ، ناسراو بە کارخانەی جیهان، داخران. خاوەنانی کارخانەکانی دروست کردنی تەلەفونی مابایل لەم ناوچەیە دوای داخرانی کارخانەکانیان بە هاتوچۆ پێکردن بە کرێکارەکان بە کردوە لە دانی حەقدەستەکانیان کە چند مانگ بوو دواکەوتبو خۆ دەبوێرن. رۆژی ٥ ی ژانویە، بەرابەر لەگەڵ ١٥ ی مانگی سەرماوەز، کرێکارانی دەرکراوی تەلەفونی موبایل لەبەر وەرگرتنی حەقدەستە دواخراوەکانیان کۆبونەوە و کاربەدەستان بە دانی وەعدەی بەدوادا چوونی داواکاریەکانیان توانیان بەشێوەی کاتی بیانگێرنەوە بۆ ماڵەکانیان.
بێجگە لە کرێکارانی کارخانەکان، کرێکارانی گواستنەوە و گەیاندنی گشتیش ناڕەزایەتی و خەباتی خۆیان بۆ دەستەبەر کردنی مافە پێشێل کراوەکانیان پەرە پێداوە. رۆژی ٤ ی ژانویە، بەرابەر لەگەڵ ١٤ ی مانگی سەرماوەز، زیاتر لە ١٤ هەزار شۆفیر، کە موزدبگیری ٨ شیرکەتی تایبەتەن، بۆ باشتر بوونی پەرداختەکان مانیان گرت. ئەوان ١٢ کاتژمێر لە رۆژدا کار دەکەن و لە داهاتی بەدەستهاتوی مانگانە تەنیا ٤ هەزار یوان، بەرانەر بە ٦١٣ دۆلاری ئامریکایی، وەردەگرن و مابەقی دەچێتە گیرفانی شیرکەتەکانەوە. شۆفیرەکان لەم داهاتە کەمە عەوارز و سەهمی ئیجارەی دەوڵەتیش ئەدەن. ئەم مانگرتنە بەشوێن کۆمەڵێک مانگرتنی کرێکارانی شۆفیر لە باقی ناوچە پیشەسازیەکان رویداوە.
لە ساڵی نوێدا کرێکاران وێڕای درێژەدان بە خەباتی سینفی، بۆ ئازادی ڕێبەرانی زیندانی کراوی خۆشیان درێژە بە تێکۆشان ئەدەن. کرێکاران لە کۆبونەوەی ئەمساڵدا داواکاری ئازادی ٢١ هەڵسوڕاوی کرێکاری بوون کە پۆلیس ئەوانی لە ٣ ی دیسامبری ٢٠١٥ دا لە ئوستانی کوانگ دونگ گرتوە. ئەو ڕاپۆرتە درۆینانەی کە نەشریاتی دەوڵەتی لەدژی هەڵسوڕاوانی کرێکاری بڵاوی دەکەنەوە دەرخەری پەروەندە سازی کاربەدەستانی ئەمنیەتیە لەدژی ئەم هەڵسوڕاوانە و ئامانجیان هێرشی زیاترە بۆسەر فەعالینی مافەکانی کرێکاران. لە روون کردنەوەی گرنگی ئەم خەباتەدا دەبێ بوترێت کە لە چێن بێجگە لە” فیدڕاسیۆنی یەکێتیە کرێکاریەکانی چین” هیچ ڕێکخراوێکی سەربەخۆی کرێکاری ئیجازەی فەعالیەتی ئاشکراو یاسایی نییە. ئەم فیدراسیۆنە لە بنەڕەتدا داکۆکی لە بەرژەوەندیەکانی دەوڵەت دەکات لە بەرانبەر کرێکاراندا. کرێکارانی وشیاری چینی، کە داواکاری پێکهێنانی رێکخراوی سەربەخۆی کرێکارین، ” گەلێک سازمانی غەیرە دەوڵەتی” یان ” ئین جی ئۆ”یان ڕیکخستوە. هەڵسوڕاوانی سەربەخۆی کرێکاری و داکۆکی کارانی مافەکانی ژنان و پیاوانی کرێکار لەم تەشەکولانەدا خەریکی چالاکین. هاوسانی هاتنە خواری ئاستی گەشەی ئابووری چین کاربەدەستانی دەوڵەتی قانونی نوێیان لە راستای دژوارتر کردنی سازمانیابی و فەعالیەتی ئەم تەشەکولە کرێکاریانە پەسند کردوە. پۆلیس هاوکات هێرشی بۆ بێ ئیعتیبار کردنی ئین جی ئۆ کان و گرتنی ڕێبەران و هەڵسوڕاوانی زیاتر کردوە. زیاد بوونی هێرشی پۆلیس هاوکاتە لەگەڵ پەرەسەندنی خەبات و ئاکسیۆنە کرێکاریەکان.
بەپێی راپۆرتی ” بوڵتەنی کرێکاری چین”، کە کورتەیەکی رۆژی ٧ ژانویە بڵاو کرایەوە، لە ساڵی ٢٠١١ دا، کە ئابووری چین توشی گرفتی جیدی هات مانگرتن، ناڕەزایەتی و ئاکسیۆنی جۆراو جۆری کرێکاری تا بەمرۆ ١٣ بەرابەر بووە. دوو لەسەر سێی خەباتەکان بۆ وەرگرتنی حەقدەستەکان و مەزایای نەدراو و مابەقی لەبەر زیاد کرانی حەقدەست و مەزایا بووە. شێوەکانی خەبات زۆرتر کۆبونەوە لەنێو کارخانە بووە. لە ئەگەری سەرکەوتو نەبوون کرێکاران لەسەر شەقامەکان خۆپیشاندانیان ئەنجام داوە و لە هێندێک حاڵەتدا هێرشی پۆلیسیان بە بەرەنگار بوونەوە وڵام داوەتەوە. ئەوان لە هێندێک حاڵەتدا جادەکانیشیان بەستوە. نووسەرانی ڕاپۆرتەکان چوونە سەرەوەی ئاستی تەوەقوعی کرێکاران و وشیار بوونەوەی ئەوانیان بە مافە سیاسی و سینفیەکانیان بە هۆکاری زیاد بوونی خەبات و بە تایبەت خەبات لەپێناو زیاد بوونی حەقدەست و مەزایادا و هێرشبەرانە تر بوونی شێوەی تێکۆشان ناوبردوە

بەپێی ڕاپۆرتەکان لە ١١ مانگی ساڵی ڕابردودا لە ناوچە پیشەسازیەکاندا دوو هەزار و سێسەد و پەنجا و چوار مانگرتن و نارەزایەتی کرێکاری تۆمار کراوە کە بە نیسبەت خەباتی کرێکاری ساڵی ٢٠١٤ نزیکەی دوو بەرابەر زیاد بووە. لە ساڵی ٢٠١٤ دا یەک هەزار و سیسەد و حەوت خەباتی کرێکاری تۆمار کرابوو. لە ساڵی ٢٠١٥ دا کرێکاران یەک ملیۆن و ٥٦ هەزار شکایەتیشیان بۆ وەزاڕەتی کار ناردبوو. نووسەرانی ڕاپۆرتەکە وتویانە کە ئەم ئامارە سەرجەم خەباتەکان لەخۆ ناگرێ و تەنیا ئەوانەی تێدایە کە ڕاپۆرتەکانیان گەیشتوەتە دەست ” ئین جی ئۆ” کان.
پێ بە پێی زیاد بوونی گرنگی چین لە ئابووری دنیادا بزوتنەوەی کرێکاری ئەم وڵاتەش دەبێتە خاوەنی گرنگی زیاتر. دیارە ڕاگەیەنەرەکانی بۆرژوایی و ئەمپڕیالیستی لە بەرانبەر خەبات و چوونە سەرەوەی ئاستی ڕەزمەندەگی کرێکارانی چینیدا بێجگە لە هێندێک حاڵەت بێدەنگیان هەڵبژاردوە. لە ئاوا بارودۆخێکدا ئاگادار بوون لە خەباتی ئەم کرێکارانە و دەنگدانەوەی بەرینیان خاوەنی گرنگیەکی زۆرە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

گەندەڵی ئیداری، دارایی، ئەخلاقی و سیاسیی ڕژیمی ئیسلامی، لە سەرەوە دەست پێدەکات

-

خەباتی ژنانی ئێران لەپێناو بەدەستهێنانی ئازادی و بەرابەری، لە چوارچێوەی ئازاد پۆشی تێدەپەڕێت

-

خانەنشینان لە پێناو بژێوی ژیان و ئازادیدا خەبات دەکەن

-

کۆماری ئیسلامی لە دوژمنایەتی لەگەڵ خەڵکدا هیچ سنوورێک ناناسێت

-

بەرز و بەڕێز  بێت یادی قوربانیانی شیمیابارانی مقەڕەکانی ناوەندی کۆمەڵە لەلایەن ڕژیمی بەعسی عێراقەوە

-

دەوری دووەمی گاڵتە جاری هەڵبژاردنی مەجلیسی دوازدەیەم وپەرەسەندنی ناکۆکییە ناوخۆییەکانی بەرپرسانی ڕژیم

-