کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیان و بەرزبوونەوەی گوشاری ئەمنی

درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیان و بەرزبوونەوەی گوشاری ئە

 

لە ڕۆژانی ڕابردوودا و هاوکات لەگەڵ توندبوونی کەشی ئەمنی لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شەپۆلی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە فراوانبوونی ئەم گوشارانە دەکەن.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، لە شارەکانی سەقز و مەهاباد چەند هاووڵاتی بە ناوەکانی کیانوش عادڵپور، ئەفشین نەجم و مامە عەلینژاد دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ کراون. هەروەها لە شارەکانی شیراز، کوردکوی، بروجەن و مەلاردیش چەندین کەس بە تۆمەتی “پەیوەندی بە میدیای دەرەوە” یان “کۆکردنەوەی زانیاری” دەستبەسەر کراون، کە وردەکارییەکانیان بە تەواوی ئاشکرا نەکراون. بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، لە هەندێک حاڵەتدا هێزە ئەمنییەکان بە هێرش بۆ سەر ماڵەکان، کەلوپەلی تایبەت و تەلەفۆنی بنەماڵەی دەستبەسەرکراوانیان زەوت کردووە.