کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیان لە ئێران

درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیان لە ئێران 1

 

لە ڕۆژانی ڕابردوودا و هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی کەشی توندی ئەمنی لە شارەکانی ئێران، ڕێژەی گوشار بۆ سەر هاووڵاتیان و دەستبەسەرکردنیان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و هەواڵەکان ئاماژە بە فراوانبوونی ئەم شەپۆلە دەکەن.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا دەیان هاووڵاتی لە پارێزگاکانی

خوزستان، کرمان و ئەردەبیل بە تۆمەتی جۆراوجۆری ئەمنی دەستبەسەر کراون، ئەمە لە کاتێکدایە کە ژمارەیەکیان بە تۆمەتی پەیوەندی بە میدیای دەرەوە یان ناردنی وێنە و زانیاری دەستبەسەرکراون و هەندێکیش بۆ زیندانەکان و لەوانە زیندانی خورەین گواستراونەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بەشێک لە ئەو کەسانەی دەستبەسەر کراون، تەمەنیان لە ٢٠ ساڵ کەمترە و لە بەندە تایبەتەکاندا بەدور لە چاودێریی ئاشکرا ڕاگیراون و لە مافی پەیوەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.