لە درێژەی دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییان لە شنۆ، سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ۱۱ی ڕێبەندان، دوو هاووڵاتییەکی بە ناوی “شەفیع شێخە”، خەڵکی گوندی “چەشمەگۆل” سەر بە شنۆ،و فەیسەڵ عەلیئابادی”، خەڵکی گوندی “شاوانێ” سەر بە شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کران.
ئەو هاووڵاتییانه بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون. ههتا ئێستا بهدواداچوونی بنهماڵهكانیان بۆ ئاگاداربوونهوه له چارهسهریان بێئاكام ماوهتهوه،وهەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی ئەو هاووڵاتییانه، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.