ڕۆژی سێشەممە 30ی گه‌لاوێژی ساڵی ١٤٠٣، خۆپیشاندەران شەقامی “بگین”یان لە تل ئاویو داخست و بەرامبەر به ناڕوونی چارەنووسی دیلەکانی ده‌ستی حه‌ماس ناڕەزایەتیان دەربڕی.
نەیارانی ده‌وڵه‌تی بنیامین نتانیاهوو له ڕێپێوانیکی هه‌زاران كه‌سی دا به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی نتانیاهوو و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بوون. ناڕازیان هه‌روه‌ها خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و واژۆکردنی دەستبەجێی ڕێککەوتننامەی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لەگەڵ دیله‌كانی ده‌ستی حەماس بوون.