بەپێی دوایین هەواڵەکان، ئەرتەشی ڕژیمی ئیسرائیل بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنەکانی لە باشووری لوبنان و بە چڕی چەندین ناوچەی بوردومان کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، چەندی پێگەی حیزبوڵڵای لوبنان لە لایەن هێزە هەواییەکانی ئەرتەشی ئیسرائیلەوە هێرش کراوەتە سەریان و بە هۆیەوە بە سەدان ئەندامی حیزبوڵڵا کوژراون. هەروەها بەپێی هەواڵی گەیشتوو، لە لایەن فیرقەی ١٤٦ی ئەرتەشی ئیسرائیلەوە، پێنج تونێل و هەزاران پێگەی سەربازی حیزبوڵڵا بە تەواوی لە ناوبراون و ئۆپەراسیۆنەکە ڕۆژ بە دوای ڕۆژ بەرفراوانتر دەبێتەوە.
