کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژەی ئاگری دارستانەکانی شارستانی ژاوە و کەمتەرخەمی بەرپرسانی ڕژیم

درێژەی ئاگری دارستانەکانی شارستانی ژاوە و کەمتەرخەمی بەرپرسانی ڕژیم

بەپێی دوایین زانیارییەکان، بۆ ماوەی سێ ڕۆژە دارستانەکانی ناوچە جیاوازەکانی شارستانی پاوە هێشتا بەردەوامە و ناوەندە پەیوەندیدارەکانی کۆماری ئیسلامی هەوڵی کۆنترۆڵ کردنی ئاگرەکە نادەن.

بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، ناوچە پارێزراوەکانیبۆزین، مەرەخێڵ و تەرگاران، بۆ ماوەی سێ ڕۆژە لە ئاگردا دەسوتێن و سەرەڕای هەوڵی ژینگەپارێزان و خەڵکی ناوچەکە، هێشتا ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە. لە هەمان کاتدا بەرپرسی ئیدارەی پاراستنی ژینگەی شاری پاوە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە کە بە هۆی هاتنی با، پۆششی گیایی و سەختی ڕێگاکان، هێشتا نەیانتوانیوە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن و ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی زیانەکان.