
٧ ڕۆژ دوای داگیركردنی زانكۆی پۆلی تكنیكی شێوه دوورگه‌ی “كاولون”، ئه‌م زانكۆیه هه‌روا له گه‌مارۆی هێزه‌كانی دژه شۆڕش دایه و پێش به چوونه ژووره‌وه بۆ ئه‌م زانكۆیه ده‌گیرێت.
گه‌مارۆی ئه‌م زانكۆیه له ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی نۆوامبره‌وه چڕتربووه‌ته‌وه. ئه‌وه له‌كاتێكدا كه لانیكه‌م ٥٠٠ ناڕازیی له‌م زانكۆییه بوون، به‌ڵام دوای تێپه‌ربوونی چوار ڕۆژ، ژماره‌یان به كه‌متر له سه‌د كه‌س گه‌یشتووه. شایانی باسه، له ماوه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوودا ئه‌م زانكۆیه شایه‌تی توندووتیژترین تێكهه‌ڵچوونه‌كان له ماوه‌ی پێنج مانگی ڕابردوودا بووه. ئه‌م خۆپیشاندانانه له كاتێكدا درێژه‌ی هه‌یه كه ده‌وڵه‌تی “پێكه‌ن” ڕایگه‌یاندووه كه پێبه‌نده به سیاسه‌تی “یه‌ك وڵات و دوو سیستم” بۆ پاراستی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له هۆنگ كۆنگ.
