بازاڕه‌كانی ماڵی جیهان بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژ له ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا، ڕه‌وتی دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینیوه و قیمه‌تی نه‌وتی خاویش له بازاڕه‌كانی جیهان هاتووه‌ته خوارێ.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی ڕه‌شه‌ممه، به‌دوای كرانه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی له وڵاتانی ئاسیایی، پێوه‌ره‌كانی بازاڕی سه‌هام له ژاپۆن ٤ و ٤ ده‌هۆمی له‌سه‌د هاتووه‌ته خوارێ. پێوه‌ره‌كانی بوورسی له‌نده‌نیش زیاتر له ١٠ له‌سه‌د دابه‌زیوه. له‌م ڕۆژه‌دا، قیمه‌تی هه‌ر بۆشكه‌یه‌كی نه‌وتی خاوی برێنت به ٣٣ دۆلار بازه‌رگانی پێكراوه كه زیاتر له ٢ دۆلار له‌چاو ڕۆژی پێشتر كه‌می كردووه و ئه‌مه به‌واتای دابه‌زینی ٥ و ٦ ده‌هۆمی له‌سه‌دییه. ئه‌م قیمه‌ته نزیكه‌ی ٥٠ له‌سه‌د خوارتر له دوو مانگی ڕابردووه. سه‌ره‌ڕای كه‌م بوونه‌وه‌ی داواكاری به‌هۆی قه‌یرانی كۆرۆنا، بۆچوونی دژبه‌یه‌كی وڵاتانی ئۆپێك و باقی به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت له ئاستی جیهان، بووه‌ته هۆی دابه‌زینی قیمه‌تی نه‌وت. ئه‌مه له كاتێكدایه كه وڵاتانی ڕووسییه و عه‌ره‌به‌ستانی سعوودی هه‌تا ئێستا ئاماده نه‌بوون كه ڕێژه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان كه‌م كه‌نه‌وه و له‌ئه‌گه‌ری چوونه‌سه‌ره‌وی ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له مانگی داهاتوودا، ئه‌گه‌ری هه‌یه كه قیمه‌تی نه‌وت هه‌رزانتر بێ.